دژه تیرۆری عیراق: ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركوكیان ئه‌نجامدا به‌ره‌و شاره‌كانی باكوور هه‌ڵاتوون
وێستگه نیوز -
فه‌رمانده‌ی سه‌پاندنی یاسا له پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند كه زانیاریی و وێنه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یان له‌به‌رده‌سته كه ته‌قینه‌وه‌كانی دوێنێ شه‌وی شاره‌كه‌یان ئه‌نجام دا، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كان به‌ره‌و شاره‌كانی باكوور هه‌ڵاتوون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لیوا روكن معه‌ن ئه‌لسه‌عدی فه‌رمانده‌ی هێزی دژه تیرۆر و لێپرسراوی سه‌پاندنی یاسا له پارێزگای كه‌ركوك، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند كه "هێزه‌كانمان له ئۆپه‌راسیۆنێكدا 13 تیرۆرستیان ده‌ستگیركرد كه شانه‌یه‌كیان دروستكردووه و له‌ماوه‌كانی رابردوودا هاتوونه‌ته كه‌ركوك".
لیوا روكن معه‌ن ئه‌لسه‌عدی وتی: "دوای ئه‌و هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنه، دوێنێ شه‌و چه‌ند هێرشێكی تیرۆریستی ئه‌نجام درا و وێنه‌ی یه‌كێك له هێرشبه‌ره‌كانی شه‌وی رابردوومان لایه و ده‌ستگیری ده‌كه‌ین".
وتیشی: "ده‌زگا هه‌واڵگیرییه‌كان له ده‌زگای دژه‌تیرۆر و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی تر كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیربكه‌ن كه هه‌واڵی تێكدانی ئاسایشی كه‌ركوك ده‌ده‌ن و ئه‌و 13 كه‌سه‌شی ده‌ستگیركراون به بڕیاری یاسایی كه له‌لایه‌ن دادگاوه ده‌رچووه، ده‌ستگیركراون".
فه‌رمانده‌ی سه‌پاندنی یاسا له كه‌ركوك باسی له‌وه‌شكرد كه "دوێنێ شه‌و گروپێكی تاوانكاری كه ئۆتۆمبێلی دۆج چارجه‌ری ره‌نگ ره‌ش و تۆیۆتا لاندكرۆزه‌ریان پێبووه ویستوویانه ئاسایشی شاره‌كه بشێوێنن و ژماره‌یه‌ك هێرشیان ئه‌نجام دا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی دوێنێ شه‌ومان ناسیوه‌ته‌وه و زانیاریمان ده‌رباره‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كان هه‌یه و وێنه‌كانیان له‌به‌رده‌ستماندایه و كار ده‌كه‌ین بۆ ده‌ستگیركردنیان".
معه‌ن ئه‌لسه‌عدی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی گروپه تیرۆریستییه‌كه به‌ره‌و شاره‌كانی باكور هه‌ڵاتوون و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كار بۆ ده‌ستگیركردنیان ده‌كه‌ین".
راشیگه‌یاند كه "ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشه‌كانی دوێنێ شه‌ویان ئه‌نجامداوه بۆمبی دروستكراوی ناوخۆییان به‌كارهێناوه و به‌هۆیه‌وه 10 هاوڵاتی مه‌ده‌نی برینداربوون كه ژنێك و منداڵێكیان تێدایه و هه‌موویان نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه".
دوێنێ شه‌و ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له شاری كه‌ركوك روویاندا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی مه‌ده‌نی برینداربوون.
PM:10:01:19/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 8106
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت