‌دەرهێنانی پاسپۆرت لە هەرێمی كوردستان راگیرا
‌دەرهێنان و تازەکردنەوەی پاسپۆرت لە هەرێم راگیرا

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
به‌هۆی راگرتن و خاوبوونه‌وه‌ی هێڵەكانی ئینتەرنێته‌وه‌ لە عیراق، كاری پاسپۆرتی لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق راگیراوە، بەڕێوه‌بەری پاسپۆرتی سلێمانیش له‌و رووه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.


عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوه‌بەری پاسپۆرتی سلێمانی بە وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: راگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت لەسەرتاسەری عیراق بوه‌تە هۆی ئەوەی نەتوانرێت لە هیچ پارێزگایەك پاسپۆرت بۆ هاوڵاتیان دەربهێنرێت.

وتیشی: "كاری پاسپۆرتی پارێزگاكانی عیراق بە سلێمانی-شەوە لەگەڵ ناوەند لە رێگەی ئینتەرنێتەوە دەبێت، بۆیە ئەمڕۆ ئێمە لە سلێمانی نەمانتوانی هیچ پاسپۆرتێك بۆ هاوڵاتیانی خۆمان دەربكەین، ئەمەش بەوجۆرە دەمێنێتەوە تا ئەوكاتەی هێڵی ئینتەرنێت دەكەوێتەوە كار".

عەمید سالار داواشی لە هاوڵاتیان كرد: "بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت ئەرك نەكێشن و سەردانمان نەكەن تا ئەو كاتەی بەدواداچوون بۆ هاتنەوەی هێڵی ئینتەرنێت بكەن، ئەوكات دەتوانن سەردانمان بكەن".

به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی باشووری عیراقه‌وه‌، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی عیراق بڕیاری راگرتنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ده‌ركردووه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار و بڕیاره‌كه‌ هه‌رێمی كوردستانیشی گرتووه‌ته‌وه‌.


PM:09:03:15/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 3300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێندراو