پاسپۆرتی هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
دیمەنێک لە شاری هەولێر
وێستگه نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی پاكتاوكردنی كار و چالاكییه‌كانیان بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، ئاگاداری هاوڵاتیانی پارێزگای هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری ده‌كاته‌وه به‌هۆی جه‌رد و پاكتاوكردنی ئامار و كار و چالاكییه‌كانی ساڵی (٢٠١٧) له‌به‌رواری (25/12/2017) تاكو به‌رواری (02/01/2018) سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌كانی ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت راده‌گیرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه پێش به‌رواری دیاریكراو سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان، هه‌روه‌ها روونیانكردۆته‌وه كه وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرت ڕاناگیرێت، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی پێشتر مامه‌ڵه‌یان پێشكه‌شكردوه ده‌توانن پاسپۆرته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه.
هــ. ر
AM:11:25:14/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 5632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت