پاسپۆرتی سلێمانی ھاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

‌بینای بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی

وێستگه‌ نیوز ـ
بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ھاوڵاتیانی سلێمانی و دەوروبەری دەکات کە سبەینێ پێنجشەممە 10ی ئایار سەردانی پاسپۆرت نەکەن.


لە راگەیەندراوێکی پاسپۆرتی سلێمانی، کە وێنەیەکی دەست وێستگه‌ نیوز کەوتووە ئاماژە بەوە دراوە: بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پاریزگای سلێمانی ئاگاداری ھاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری دەکات، سبەینێ پێنجشه‌ممه‌ 10ی ئایاری 2018، سەردانی پاسپۆرت نەکەن، بەمەبەستی مامەڵەی دەرھێنان و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت.

ده‌شڵێت: "هۆكاری نه‌بوونی ده‌وامی سبه‌ینێ بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان بەشداری لە دەنگدانی تایبەتی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق دەکەن، کە لەسەرجەم پارێزگاکانی عیراق بەڕێوەدەچێت بۆ ئاگاداریتان".

سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 10ی ئایاری 2018، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت كه‌ به‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت ناسراوه‌ و هه‌روه‌ك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیش كۆتایی پێدێت و رۆژی شه‌ممه‌ 12ی ئایاری 2018، هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ په‌رله‌مانی عیراق ئه‌نجام ده‌درێت.

هــ. ر


PM:02:43:09/05/2018


ئه‌م بابه‌ته 4516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو