لێدوانی ئەوقاف لەسەر دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی قوربان


وێستگە نیوز ـ پشتیوان جەمال
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی رایدەگەیەنێت، تەنها وڵاتی سعودیە بۆی هەیە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاری بكات.


نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە وێستگە نیوزی راگەیاند، بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی قوربان پێشبینی رۆژەكە ناكرێت، بەڵكو دیاریكردنی ئەو رۆژە پەیوەندی بە وڵاتی سعودیەوە هەیە لەبەرئەوەی لەو وڵاتە حەج دەكرێت و تەنها ئەوان دەتوانن رۆژەكە دیاری بكەن، ئەوەش دەكەوێتە سەر ماوەی ئەركەكانی فەریزەی حەج.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد ئەوان ئامادەكاری تەواویان بۆ گەشتی ئەو هاوڵاتییانە كردووە كە ئەمساڵ ئەو فەریزەیە بەجێدەگەیەنن و یەكەم گەشتیش رۆژی 23-7-2018 لە فڕۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتییەوە دەست پێدەكات و لە ماوەی نزیكەی 15 رۆژ گەشتەكان ئەنجام دەدرێت.


PM:09:54:14/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 19074 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو