له هه‌ولێر دوو چێشتخانه‌و دوو كارگه‌ی شیرینی داخران
لیژنەکە لەکاتی سەردانەکانیان...
وێستگه نیوز ـ
قایمقامیه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند، لیژنه‌كانی پشكنین و چاودێری دوو چێشتخانه و دوو كارگه‌ی دروستكردنی شیرینان داخستووه كه پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی نه‌بوون.
قایمقامیه‌تی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: لە درێژەی کار و چالاکییەکانی لیژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ، سەر بە قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، رۆژی سێشەممە 10ی ته‌مموزی 2018، بە ئامادەبوونی نەبەز عه‌بدولحمید، سەرۆکی لیژنە و قایمقامی هەولێر، لیژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ، توانرا بەدواداچوون بۆ 21 شوێنی نوێ لەناو بازاڕی شاری هەولێر بکات.
هه‌روه‌ك هاتووه: پشکنین و بەدواداچوونەکان تایبەت بوو، بە چەند خواردنگەورێستورانت و کافتیریا و نانەواخانە و سەمونخانە و کارگەی لوقم.
ئه‌وه‌شی وتووه: بەهۆی پابەند نەبوون، بە رێنماییەکانی تەندروستی، دوو چێشتخانە داخران، لەگەڵ دوو کارگەی شیرینی، کاردانەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت.
هــ. ر
PM:07:24:11/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 3976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت