له سلێمانی خواردنگەی پشوی شار داخرا
خواردنگە داخراوەکە
وێستگه نیوز ـ
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه خواردنگه‌یه‌ك داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی رێكاری پێویستی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردان و پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی بۆ بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان، ده‌ركه‌وتووه كه خواردنگه‌ی پشوی شار له بازاڕی زێوه‌ر، پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌بووه.
وتیشی: "یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی كاركردن پابه‌ندبونه به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، ئه‌و شوێنانه‌ی مۆڵه‌تی ته‌ندروستیان هه‌یه پێویسته پابه‌ندی مه‌رجه‌كان بن، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و رێكاری پێویستی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌درێت".
ئازاد نه‌بی، راشیگه‌یاند: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان بۆ خواردنگه‌ی پشوی شار، له‌ناو ترشیات و زه‌لاَته‌كه‌یدا مێرو هه‌بووه، هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌كارهێنانی زبڵی خۆڵ بۆ عه‌مباركردنی و چه‌ند جارێك به‌ستن و خاوبونه‌وه‌ی گۆشتی گه‌سه‌كه‌یه‌وه بڕی چوار كیلۆگرام ته‌له‌ف كراوه.
روونیكرده‌وه: به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه خواردنگه‌ی پشوی شار داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.
هــ. ر
PM:12:01:07/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 29914
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت