پۆلیسی سلێمانی ئاماری چالاكییه‌كانی مانگی رابردووی بڵاوكرده‌وه‌

‌دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە.. وێنەو ڤیدیۆ: پشتیوان جەمال- وێستگە نیوز

وێستگه‌ نیوز ـ
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، تەنها لە مانگی حوزەیراندا 325 حاڵەتی بەهاناوەچونی هاوڵاتیانیان ئەنجامداوە و پێنج تەقەكەریشیان دەستگیركردووە.


ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 2ی ته‌مموزی 2018، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماری كارو چالاكییەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن 104 بۆ مانگی حوزەیران بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا پێنج تەقەکەریان دەستگیرکردووە هەروەها دەستیانگرتووە بەسەر 10 كڵاشینكۆف ‌و 12 دەمانچە و یەك نارنجۆك ‌و دوو تاپڕدا كە مۆڵەتیان نەبووە.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بە ئەوەشکرد، هەر لەمانگی رابردوودا لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسی 104وە 31 ئۆتۆمبێل‌ و دوو ماتۆرسكیل بەهۆكاری جۆراوجۆر دەستیان بەسەردا گیراوە و رووبەڕووی دادگا كراونەتەوە.

ئەوەشیان خستەڕوو، هەر لەو مانگەدا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن حەوت فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارانیان جێبەجێكردووە، هاوكات چوار منداڵی ونبو دۆزراونەتەوە و رادەستی هۆبەی نەوجەوانان كراون.

هــ. ر


PM:02:02:02/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 2606 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو