پۆلیسی سلێمانی دوو گۆڕانكاری ئەنجام دەدات


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی وەك بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی دوكان دەستبەكاربوو، وتەبێژی پێشووی پۆلیسیش كرایەوە وتەبێژ.

بەپێی زانیارییەكانی وێستگە نیوز، ئەمڕۆ عەقید سەردار مەحمود، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی وەك بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی دوكان دەستبەركابووە، بڕیاریشە سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پێشووی پۆلیسی سلێمانی وەك وتەبێژی نوێ و بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی دەستبەكار ببێتەوە.

جێی ئاماژەیە سەركەوت ئەحمەد ماوەی شەش ساڵ وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بوو، بەڵام لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا لەسەر داواكاری خۆی دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە.

هــ. ر


PM:10:34:08/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 5290 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو