پۆلیسی سلێمانی: له‌ ماوه‌ی نۆ رۆژدا 40 كه‌س به‌تۆمه‌تی دزی ده‌ستگیركراون

‌ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی دزی له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌.. فۆتۆ ئه‌رشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی نۆ رۆژی رابردوودا هێزه‌كانیان به‌ هانای 103 كه‌سه‌وه‌ چوون و له‌و ماوه‌یه‌شدا 40 كه‌س به‌ تۆمه‌تی دزی كردن ده‌ستگیركراون.


پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: له‌ رۆژی یه‌كی ئه‌م مانگه‌ تا نۆی ئه‌م مانگه‌، هێزه‌كانی پۆلیس به‌هانای 103 كه‌سه‌وه‌ چوون، هاوكات سێ جۆری چەك دەستی بەسەردا گیراوە لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی تۆمار كراوە كە بەشێوەیەكی بەردەوام مەفرەزەكایان لەزۆر بەشی شەقام و شوێنە گشتییەكان بوونیان هەیە.

هه‌ر له‌ ئاماره‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووه‌: له‌ ماوه‌ی ئه‌و نۆ رۆژه‌دا 40 تۆمەتباری دزی ده‌ستگیركراون،  كه‌ دزی ماڵان و دزی مۆبایل و دزی لەناو دوكان و ماركێتەكان و دزیان لە هەیكەلی تەواونەكراوی ماڵاندا كردووه‌و به‌ فەرمانی دادوەر و لەلایەن هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی دەستگیر كراون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، داوا لە هاوڵایتان دەكات لە كاتی بوونی هەر رووداوێكدا پەیوەندی بەژمارە نۆماڵی 3193148 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بكەن یان پەیوەندی بەژمارەی 104بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی بكەن یان بۆ هەر حاڵەتێكی دزی كردن پەیوەندی بەهێڵی گەرمی 105بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بكەن.

هــ. ر


PM:12:25:11/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 3346 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو