سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش: بڕوام وايە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان باش دەبێت
وێستگه نیوز -
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) بۆ سه‌رۆكایه‌تی توركیا له‌ناو زیندانی ئه‌دێرنه‌وه ده‌نگیدا، داواشیکرد کە دەنگدەران بۆ ئاشتی و دیموکراتی دەنگ بدەن.
سه‌عات 8ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له باكووری كورستان و توركیا ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان به رووی ده‌نگده‌راندا كرانه‌وه و ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و په‌رله‌مانی توركیا ده‌ستی پێكرد.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی، "له زیندانه‌وه ده‌نگی خۆم دا".
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌ڵێت: "هیوادارم هه‌موو كه‌سێك بچێت بۆ ده‌نگدان بۆ چه‌سپاندنی دیموكراتی له داهاتووی وڵات‌دا".
وتیشی: "هیوادارم پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له كه‌شێكی ئارام و ئاشتیدا به‌ڕێوه‌بچێت".
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "بڕوام وایه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان باش ده‌بێت، ده‌ی با هه‌موومان باش بین".
به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگداندا، باشاك ده‌میرتاش هاوسه‌ری سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" بۆ سه‌رۆكایه‌تی توركیا چوو بۆ ده‌نگدان و له یه‌كێك له بنكه‌كانی ده‌نگدان له شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان ده‌نگی دا.
جیاواز له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشی هاوسه‌ری له زینداندایه، باشاك به ته‌نیا چووه بنكه‌ی ده‌نگدان و ده‌نگی دا.
له لێدوانێكیشدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، باشاك وتی: "ئه‌مڕۆ زوو هاتم و ده‌نگم دا، هیوادارین ئه‌مڕۆ ببێته رۆژێكی خۆش و خێر به‌دوای خۆیدا بهێنێت، كه ساڵانێكه رووبه‌ڕووی ناحه‌قی ده‌بینه‌وه، به‌ڵكو كۆتایی به‌و ناحه‌قیانه بێت".
داواشی له لایه‌نگرانی هه‌ده‌په و ده‌میرتاش كرد زوو بڕۆنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و وتی: "هیواخوازین گه‌لی ئێمه له ئێستاوه بێن ده‌نگی خۆیان بده‌ن تاوه‌كو دیموكراسی و ئاشتی و ئازادی به زوویی به‌ده‌ستبهێنین".
باشاك ده‌میرتاش ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ده‌نگێك ده‌توانێت زۆر شت بگۆڕێت، بۆیه پێویسته زوو بێن به‌شداری بكه‌ن و ده‌نگی خۆتان بده‌ن، نابێت هیچ كاتێك ئه‌وه له‌بیر بكه‌ین كه رۆژانی خۆش زۆر نزیكن".
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیادا له كۆی نزیكه‌ی 82 ملیۆن هاوڵاتی، نزیكه‌ی 60 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و سه‌رۆ كۆمار و 600 ئه‌ندامی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێرن.
له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا هه‌شت پارتی سه‌ره‌كی به‌شدارییان كردووه له‌گه‌ڵ 68 كاندیدی سه‌ربه‌خۆ و چوار هه‌زار و 800 كاندیدی سه‌رجه‌م حزبه‌كان كه 977 كاندیدیان ژنن كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی 600 كورسی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری توركیاشدا، شه‌ش كاندید كێبڕكێی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببن به سه‌رۆك كۆمار و گه‌ر هیچكام له كاندیده‌كان نه‌توانن له خولی یه‌كه‌مدا زیاتر له‌سه‌دا 50ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنن، هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌وێته خولی دووه‌مه‌وه و ئه‌و كاندیده‌ی زۆرترین ده‌نگ بهێنێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت.
AM:10:45:24/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 4036
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت