فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ردانی منبجی كرد
وێستگه نیوز –
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ردانی شاری منبجی له باكووری سوریا كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" كۆبۆوه.
ئه‌مڕۆ جه‌نه‌راڵ جۆزیف ڤۆتێل، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ردانێكی بۆ شاری منبج ئه‌نجامدا و له‌گه‌ڵ ئەنجوومەنی سەربازی منبج و بەڕێوەبەرایەتی كارگێڕی سڤیلی منبج كۆبۆوه.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا جه‌نه‌راڵ جۆزیف ڤۆتێل گه‌شتێكی به‌ناو شاره‌كه‌دا كرد و له نزیكه‌وه له بارودۆخی دانیشتوانه‌كه‌ی پرسییه‌وه.
كۆلۆنێل رایان وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا و توركیاش له ده‌وربه‌ری منبج جموجۆڵیان هه‌یه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سوپای توركیا نایه‌نه ناو شاره‌كه‌وه.
PM:11:47:21/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 3366
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت