شه‌ڕڤانان گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ی شاری ره‌قه‌یان كۆنترۆڵكرد
وێستگه نیوز -
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات گه‌ڕه‌كی نه‌هزه‌ی ناوه‌ندی ره‌قه‌یان كۆنترۆڵ كرد و له ئه‌نجامی شه‌ڕی شه‌وی رابردوو تا ئێستا له گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا 23 چه‌كداری داعش كوژران.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی شه‌ڕێكدا كه له شه‌وی رابردووه‌وه تا ئه‌مڕۆ ئێستا به‌رده‌وام بوو گه‌ڕه‌كی نه‌هزه به‌ته‌واوی له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ڕزگار كرا.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌ڵێت: "ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا 23 چه‌كداری داعش كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی داعش كه‌وته ده‌ستی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هه‌ر له شه‌وی رابردووه‌وه له ده‌وروبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی وه‌ته‌نی، چوارڕێیانی نه‌عیم و یاریگه‌ی فوتبۆڵی ره‌قه، شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌خت روویداوه و ئێستاش به‌رده‌وامه.
AM:10:57:14/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 2002
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت