پۆلیس: بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە سێ هاوڵاتی بە گوللـە برینداربوون
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی راپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له رانیه سێ كه‌س برینداربوون كه یه‌كێكیان ژنێكی ته‌مه‌ن 53 ساڵانه.
پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه ده‌ڵێت: "ئەمڕۆ دووشه‌ممه 18ی حوزه‌یرانی 2018، كاتژمێر هه‌شتی سەرلەبەیانی سێ برینداریان گەیه‌ندرانە نەخۆشخانەی گشتی رانیە".
له باره‌ی ناو و پیشه‌ی برینداره‌كانه‌وه پۆلیس راپه‌ڕین نووسیویه‌تی: "و.ع.ا، تەمەن 38 ساڵ پیشەی کاسپ دانیشتوی رانیە گەڕەکی نەورۆز، برینداری دووەم ر،م،ع تەمەن 17 ساڵ پیشەی خوێندکار و دانیشتوی هەمان شوێن کە هەردوکیان مام و برازای یەک دەکەن و برینداری سێیەم کە دراوسێی مام و برازاکەیە بەناوی ع،ت،ا، تەمەن 53 ساڵ لە رەگەزی مێ، کە لەئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نێوانیان مام و برازاکە بە چەکی کڵاشنکۆف و دەمانچە تەقە لە یەکتری دەکەن و بە فیشەک یەکتری بریندار دەکەن و هەروەها هاوڵاتی (ع،ت،ا) بەهۆی شەڕی نێوان هەردوو مام و برازاکە بریندار دەبێت".
ئه‌وه‌شی وتووه: برینداران لە نەخۆشخانەی گشتی رانیە لە ژێر چاودری پزیشکیدان بۆ چارەسەر، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە و لەبەردەمی پۆلیس مام و برازاکە دانیان ناوە بە تاوانەکەیان کە رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نێوانیان بووە، بۆیه دادوەر بڕیاریدا بە راگرتنی هەردوو تۆمەتبارانی بریندار (و،ع،ا ) و ( ر،م،ع ) بەپێی ماددەی یاسایی 413 لە یاسای سزادانی عیڕاقی. لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
هــ. ر
AM:10:20:18/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 6004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت