له كه‌لار گه‌نجێك گوللـه‌یه‌كی به‌خۆیه‌وه نا
بوونی چەک لە ماڵدا سەرچاوەی زۆرێک لە کێشەکانە
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كێكی قه‌زای كه‌لار گه‌نجێك گوللـه‌یه‌كی به قاچی خۆیه‌وه ناوه و بریندار بووه.
عه‌لی جه‌مال قدووری، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڕەکی بنگردی قەزای کەلارەوە کوڕە خوێندکارێک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی بەرکەوتنی گوللـه‌وە بریندار بوو بوو".
ده‌شڵێت: "بەوتەی خۆی، خوێندکاری خوێندنگای لەیلا قاسمە و لە دایکبووی 2004 ەو دوای ئەوەی لەوانەیەک دەرنەچووە گوللـه‌ی به قاچی خۆیەوە ناوە و خۆی بریندارکردووە لەئێستادا چارەسەری پێویستی بۆکراوەو باری تەندروستی جێگیرە".
هــ. ر
PM:12:42:17/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 2164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت