پۆلیسی راپهڕین: چوار كەس بە چەقۆ ھێرشیان كرده سهر گهنجێك
بە وتەی گەنجەکە، هێرش بەرەکان ناسراون
وێستگه نیوز ـ
شەوی رابردوو لە دەڤەری راپەڕین چوار کەس بەچەقۆ هێرشیان كردە سەر گەنجێک و بەسەختی برینداریان كرد، بەهۆی سەختی برینەکەشی رەوانەی نەخۆشخانەیەكی سلێمانی كرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، شەوی رابردوو بریندارێک بەناوی (ٲ. ع. ق) تەمەن 20 ساڵ، پیشەی کاسب، دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە هەبوو، و بەهۆی سەختی برینەکەشی بۆ سلێمانی بەڕێکرا.
ئاماژە بەوەكراوە: "بە وتەی خۆی چوار کەس لەناو ئۆتۆمبێلێک دابەزیون و بەچەقۆ هێرشیان کردووەتەسەر و کەسەکانیش ناسراون، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 413 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکان دەرچووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".
هــ. ر
AM:09:30:18/01/2020
ئهم بابهته 3960
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت