حه‌شدی شه‌عبی داوای چه‌ككردنی هێزه‌كه‌ی حه‌یده‌ر شه‌شۆ ده‌كات
وێستگه نیوز -
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پاراستنی ئێزدیخانی سه‌ر به حه‌یده‌ر شه‌شۆ رایگه‌یاند كه حه‌شدی شه‌عبی له شه‌نگال داوای لێكردوون چه‌كه‌كانیان راده‌ست بكه‌ن، ئه‌مانیش ره‌تیان كردووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی پارتی دیموكراتی كوردستان له زاری سه‌لام شنگالی فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پاراستنی ئێزدیخانی سه‌ر به حه‌یده‌ر شه‌شۆ بڵاویكرده‌وه كه "هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له نێو شنگالدا به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه ئێمه له ده‌ستی ئه‌واندانین و سه‌ر به ئه‌وان نین، پێیان راگه‌یاندووین ده‌بێ چه‌ك دابنێین".
سه‌لام شنگالی وتی: "ئێمه‌ش له وه‌ڵامدا پێمانوتوون كه بۆ داعش چه‌كمان دانه‌نا، ئیدی بۆ ئێوه‌شی دانانێین".
وتیشی: "ئێمه و شنگالییه‌كان رازی نابین كه چه‌كی هێزه‌كانی پاراستنی ئیزدیخان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی بكرێ، بۆیه لێیان قبووڵ ناكه‌ین".
لای خۆیه‌وه قادر قاچاخ به‌رپرسی لقی پارتی له شنگال له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه "ئه‌مه راسته و چه‌ندین جاره شتی له‌وجۆره رووده‌دات، چونكه حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیكه‌ی عیراق جگه له خۆیان هێزی دیكه‌یان قبووڵ نییه".
وتیشی: "كێشه له‌وه‌دایه حه‌شدی شه‌عبی و هێزی عیراقی له‌وێ خۆیان به شه‌رعی ده‌زانن، به‌ڵام له راستیدا خۆیشیان باش ده‌زانن كه ناشه‌رعین".
به‌رپرسی لقی پارتی له شنگال باسی له‌وه‌شكرد كه "ئێستا دوای هاتنی ئه‌م هێزانه بۆشایی ئه‌منی زۆر دروستبووه، به‌ڵام وه‌ك فه‌رمیی له‌وه ئاگادارنین كه ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بڕیاری فه‌رمیی به‌غدایه یانیش بڕیارێكی لۆكالی خۆیانه".
ئه‌م داوایه‌ی ئه‌مڕۆی حه‌شدی شه‌عبی دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ هێزێكی عیراقی گه‌یشتنه شه‌نگال.
پێشتر و له مانگی ئازاری 2017دا
حه‌یده‌ر شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی ئێزدیخان رایگه‌یاند كه "مه‌سعود بارزانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم بڕیاری ناوونووسینی هێزی پاراستنی ئێزدیخانی ده‌ركرد بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كه بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه".
PM:09:41:05/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 2586
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت