سەدر فەرمانی دا باڵی سەربازی رەوتەکەی چەکەکانیان رادەستی حکومەت بکەن

‌موقتەدا سەدر

وێستگه‌ نیوز ـ
موقتەدا سەدر فەرمانی دا باڵی سەربازیی رەوتەکەی، بەزووترین کات چەکەکانیان رادەستی حکومەتی عیراق بکەن و بارەگاکانیان دابخەن.


رێبەری رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هەموو ناوچە کۆنتڕۆڵکراوەکان بێجگە لە سامەرا، رادەستی سوپای عیراق بکرێنەوە.

بۆیە داوا لە چەکدارانی سەرایە سەلام باڵی سەربازیی رەوتی سەدر دەکات بێجگە لە سامەرا تەواوی بارەگاکانیان لە ناوچە جیاوازەکانی عیراق دابخەن.

موقتەدا سەدر، هەروەها داوای لە گروپەکانی ناو حەشدی شەعبی کرد ئەوانیش چەکەکانیان رادەستی حکومەت بکەن.

سەدر وتی: "نابێت هیچ سەرکردەیەکی ناو حەشدی شەعبی، بەشداری کێبڕکێی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بکات و پێویستە بەکارهێنانی دەستەواژەی حەشدی شەعبی لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا قەدەغە بکرێت".

هــ. ر


PM:01:29:11/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 5746 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو