حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو سوریا چالاكی ئه‌نجام دا
وێستگه نیوز –
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند كه تۆپخانه‌كانیان بۆردوومانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعشیان له ناو خاكی سوریا كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "تۆپخانه‌ی لیوای یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشی له‌ناو خاكی سوریا كردووه‌ته‌وه ئه‌مانج و زیانی به ریزه‌كانی دوژمن گه‌یاندووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه پێگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشیان له سنووری پارێزگای دێره‌لزوور به تۆپی دوورهاوێژ كردووه‌ته ئامانج.
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه بۆردوومانكردنه‌كه دوای ئه‌وه هات كه جموجوڵی چه‌كدارانی داعشیان له هه‌رێمی باشووری ته‌ل سه‌فوك له سنووری عیراق و سوریا به‌دیكردووه.
AM:11:04:03/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 3178
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت