به‌ڤیدیۆ... هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای حه‌شدی شه‌عبی شكستی هێنا
وێستگه نیوز –
له شاری به‌غدای پایته‌خت سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای حه‌شدی شه‌عبی كه هاوكات سه‌ركرده‌یه له هاوپه‌یمانی فه‌تح له هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگاری بوو.
كه‌ناڵی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه جاسم ئه‌لساعدی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح كه یه‌كێكه له به‌رپرسه باڵاگانی حه‌شدی شه‌عبی له هه‌وڵی تیرۆركردن رزگاری بوو.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی ئه‌لحه‌بیبییه له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا هه‌وڵی تیرۆركردنی جاسم ئه‌لساعدی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح درا و هه‌وڵه‌كه شكستی هێنا".
له ماوه‌كانی رابردوودا ژماره‌یه‌ك هه‌وڵی تیرۆركردن له عیراق روویدا كه دواهه‌مینیان تیرۆركردنی قاسم ئه‌لزوبه‌یدی به‌رپرسی دارایی حه‌شدی شه‌عبی بوو.
PM:06:12:01/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 5730
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت