سه‌در له‌سه‌ر کوشتنی به‌رپرسە باڵاکەی حه‌شدی شه‌عبی هاتەدەنگ
وێستگه نیوز –
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند كه به‌رپرسی دارایی حه‌شدی شه‌عبی دوای وتنی قسه‌ی راستی و به‌رگریكردنی له مه‌رجه‌عیه‌ت به‌غه‌در كوژراوه، داواشی له حكومه‌ت كرد له‌و تاوانانه بێده‌نگ نه‌بێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی له به‌غدای پایته‌خت هه‌وڵی تیرۆركردنی درا، قاسم ئه‌لزوبه‌یدی به‌رپرسی دارایی حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه كوژرا.
له‌وباره‌یه‌وه موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كێك له شوێنكه‌وتووانی سه‌باره‌ت به كوشتنی قاسم ئه‌لزوبه‌یدی وتی: "دوای ئه‌وه‌ی به راستگۆیی قسه‌ی كرد و به‌رگری له مه‌رجه‌عیه‌ت كرد و داوایكرد ملكه‌چی مه‌رجه‌عیه‌ت بن و به‌وپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت ره‌خنه‌ی گرت، به‌ده‌ستی غه‌در كوژرا".
وتیشی: "داواكارین حه‌شد له سیاسه‌ت دووربكه‌وێته‌وه و له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عیه‌تدا له یه‌ك سه‌نگه‌ردا بن".
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داواشی له حكومه‌ت كرد "له‌و تاوانه قێزه‌ونانه بێده‌نگ نه‌بێت و لێكۆڵینه‌وه ته‌واو بكات و به زووترین كات تاوانباران بداته دادگا".
PM:06:29:30/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 4058
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت