ئاماری هاتنی گه‌شتیار بۆ هه‌رێم تا 20ی ئه‌م مانگه‌ راگه‌یه‌ندرا

‌ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێم پڕبوون لە گەشتیار

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
وته‌بێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، تا 20ی ئه‌م مانگه‌ زیاتر لە 76 ھەزار گەشتیار بۆ به‌سه‌ر بردنی پشووی جەژنی نەورۆز ھاتوونەتە شارو شارۆچكەكانی ھەرێمی كوردستان.


نادر رۆستی، وته‌بێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: "تا رۆژی 20 ئەم مانگە زیاتر له‌ 76 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان، لە یەكەم رۆژی جەژنی نەورۆزیش ھاتنی گەشتیاران بۆ كوردستان بەردەوام بووە، بۆیە ئەو رێژەییە لە رۆژانی داھاتوودا بەرزدەبێتەوە".

نادر رۆستی وتیشی: "ئەوەی جێگای خۆشحاڵییە ژمارەی ھاتنی گەشتیاران لە ئێرانەوە زیادیكردووە، ئەمەش بە سەركەوتن ھەژمار دەكرێت لە رووی راكێشانی سەرنجی گەشتیاران".

راشیگه‌یاند، بۆ راگه‌یاندنی ئاماری ته‌واوی هاتنی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆتایی پشووی نه‌ورۆزدا رایده‌گه‌یه‌نن.



AM:10:57:22/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 3868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو