گەشتوگوزاری سلێمانی پلانی رۆژانی جەژنی رەمەزانی راگەیاند

‌دیمەنێک لە شاری سلێمانی

وێستگه‌ نیوز ـ
گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، ئامادەكاری بۆ پێشوازیكرد لە گەشتیاران کراوە بۆ ئەم مەبەستەش زیاتر لە حەفتا ریستۆرانتی گەشتیاری بە رووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە.


مستەفا حه‌مە رەحیم، بەڕێوەبەری گەشتیاری گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی پێشوازیكردنی گەشتیاران لە رۆژانی جەژن، گەشتوگوزار چەند لیژنەیەكی تایبەتی پێك هێناوە، لەبازگەكان‌ پروشەر دابەشدەكەن و بەهاوكاری سەنتەری زانیاری، گەشتیاران رێنوێنی دەكەن بە پێدانی زانیاری لەسەر شوێنە گەشتیاری و هۆتێل و مۆتێل و هەموو ئەو شوێنانەی پێویستیان پێیەتی.

‌ئەوەشی راگەیاند، وەك رۆژانی ئاسایی لیژنەكانی گەشتوگوزار سەردانی هۆتیل، مۆتێل، ریستۆرانت و شوێنە گەشتیاریەكان دەکەن وهەروەها  پشكنینی خواردن و خواردنەوەكان و  هەرشوێنێك پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن نەبێت سزادەدرێت.

ئاماژەی بە ئەوەش کرد، لە وڵاتانی دنیا بۆنەكان بۆ بازرگانی كردن بەكاردەهێنرێن، بۆ سودمەند بونی خاوەنەكانیان و گەشتیارانیش، داواكارم بازاڕ و مۆڵ و ئەو شوێنانەی پێداویستی رۆژانە دەفرۆشن‌ لە جەژنەكان و بۆنەكانی تردا بكرێنەوە‌ لەبەر ئەوەی گەشتیاران‌ كاڵاوشمەك بەكاردەهێنن یاخود بە دیاری بۆ كەسوكاریان دەیبەنەوە.

هــ. ر


PM:02:29:12/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 2452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو