وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار: چاوه‌ڕوانی هاتنی زیاتر له دوو ملیۆن گه‌شتیار بۆ هه‌رێم ده‌كرێت
ناوچە گەشتیارییەکان لە چاوەڕوانی هاتنی گەشتیاراندا
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌م جه‌ژنه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار له ناوچه جیاوازه‌كانه‌وه روو له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن کە پێشبینی هاتنی زیاتر لە دوو ملیۆن دەکرێت، ده‌شڵێت، تا سێیه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان هیچ ئامارێك له باره‌ی ژماره‌ی گه‌شتیارانه‌وه راناگه‌یه‌ندرێت.
نادر رۆستی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: وه‌ك جه‌ژ‌نه‌كانی رابردوو به پێی پلانی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار له‌م جه‌ژنه‌ش به هه‌مان شێوه ئاماده‌كاریه‌كان كراون و له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شارۆچكه‌كان به هه‌ماهه‌نگی پارێزگاكان و فه‌رمانگه و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان لیژنه‌ی پێشوازی و سه‌رپه‌رشتی و به‌دواداچوون بۆ شوێنه‌كانی گه‌شتیاری دروست كراون و كاركراوه بۆ كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كانی گه‌شتیاری له رۆژانی جه‌ژن.
وتیشی: "له جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه تا ئێستا له بازگه‌كان كارئاسانی بۆ هاتنی گه‌شتیاران به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش وایكردووه له جه‌ژنی ره‌مه‌زان تا ئێستا رۆژانه له پێنج تا هه‌شت هه‌زار گه‌شتیار بێته هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر دڵخۆشكره چونكه زۆربه‌ی میوانخانه‌كان و شوێنه‌كانی گه‌شتیاری به‌رده‌وام ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیاری هه‌بووه".
نادر رۆستی، ئه‌وه‌شی وت: "له جه‌ژنی قوربانی ساڵی رابردوو 213 هه‌زار گه‌شتیار له ماوه‌ی 10رۆژ هاته هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م ساڵ ژماره‌كه به‌رزبێته‌وه و له جه‌ژنی قوربانی پارساڵ زیاتر بێت".
روونیشیكرده‌وه: له كۆی ساڵی رابردوو یه‌ك ملیۆن و 600 هه‌زار گه‌شتیار هاته هه‌رێمی كوردستان، به‌راورد به ساڵی 2015 سه‌د له‌سه‌د به‌رزبووه‌وه، به پێی پلانی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار چاوه‌روان ده‌كرێت بۆ ئه‌م ساڵیش 2017 زیاتر له دوو ملیۆن گه‌شتیار بێته هه‌رێمی كوردستان.
نادر رۆستی ئه‌وه‌شی باسكرد: دوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی راگه‌یاندنی گه‌شتوگوزار و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئاماری گه‌شتوگوزار له (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و گه‌رمیان) به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار بڕیاردرا كه له سێیه‌م رۆژی جه‌ژن ئاماری سه‌ره‌تایی هاتنی گه‌شتیاران له رۆژانی جه‌ژنی قوربان راده‌گه‌یه‌نن و ئاماری كۆتایی دوای هه‌فته‌یه‌ك راده‌گه‌یه‌نرێت.
PM:01:09:31/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2656
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت