ژماره‌ی‌ گه‌شتیارانی‌ هه‌رێم ئاشكرابوو

‌کەرتی گەشتیاری لە هەرێم بەرەو بووژانەوە دەچێت

وێستگه‌نیوز- پشتیوان جه‌مال
ده‌سته‌ی‌ گشتی‌ گه‌شت و گوزاری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاشكرای‌ ده‌كات تا دووه‌م رۆژی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان 127 هه‌زار گه‌شتیار روویان له‌ كوردستان كردووه‌.


نادر روستی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار به‌ وێستگه‌ نیوزی‌ راگه‌یاند، تا دووه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان 127 هه‌زار گه‌شتیار هاتوەته‌ هه‌رێمی كوردستان،  ئه‌مه‌ به‌ده‌ر له‌ گه‌شتیارانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، هاتنی گه‌شتیاران به‌رده‌وامه‌ و ژماره‌كه‌ له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌.

پێشتریش عه‌لی ره‌وف غه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شت و گوزاری سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌ی‌ بۆ وێستگه‌ نیوز نێردراوه‌ رایگه‌یاند، له‌ ڕۆژانی 12-6-2018 تا دوێنێ 16-6-2018 كه‌ دووه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بوو زیاتر له‌ 50 هه‌زار گه‌شتیار روویان له‌ پارێزگای سلێمانی كردووه‌، زۆرینه‌ی گه‌شتیارانیش گه‌شتیارانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراقن.

هــ. ر


PM:10:02:17/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 3952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو