یه‌كه‌م گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ست پێده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وا بڕیاره سبه‌ینێ یه‌كه‌م گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌ره‌و شاری عه‌ممانی پایته‌ختی وڵاتی ئه‌رده‌ن ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، سبه‌ینێ كاتژمێر 1.30ی نیوه‌ڕۆ له‌لایه‌ن هێڵی ئاسمانی عیراقی یه‌كه‌م گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان بۆ شاری عه‌ممانی پایته‌ختی وڵاتی ئه‌رده‌ن ئه‌نجام ده‌درێت.
دوای نزیكه‌ی شه‌ش مانگ له راگرتنی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان، هه‌فته‌ی رابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان.
PM:09:15:19/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 4860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت