به‌شار كیكی: 10 رۆژ وه‌ك مۆڵه‌ت بۆ په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی له شه‌نگال دیاریكراوه
وێستگه نیوز -
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند كه "10 رۆژ وه‌ك مۆڵه‌ت بۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی دیاریكراوه بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانگه حكومییه‌كانی شنگال چۆڵ بكه‌ن و ئیداره‌ی شه‌رعی شاره‌كه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان".
به‌شار كیكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتی: "ئیداره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و ئیداره‌ی قه‌زای شنگال پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی شه‌رعی شنگالی تاووتوێكردووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "10 رۆژ وه‌ك مۆڵه‌ت بۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی دیاریكراوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له هه‌موو كاروباره ناشه‌رعییه‌كانیان هه‌ڵبگرن و رێگه له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی شه‌رعی شاره‌كه بكه‌نه‌وه، چیدیكه فه‌رمانگه شه‌رعییه‌كانی شنگال بۆ كاره ناشه‌رعییه‌كانی خۆیان به‌كارنه‌هێنن".
وتیشی: "مه‌رجه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی شه‌رعی شنگال بریتین له ئاماده‌یی ئیداره‌ی شه‌رعی شنگال بۆ گه‌ڕانه‌وه و كردنه‌وه‌ی رێگای نێوان دهۆك-شنگال و دواتر به‌كارهێنانی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته ئیدارییه‌كانیان له شاره‌كه‌دا".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا باسی له‌وه‌شكردووه كه "په‌كه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌رعییه‌تی نییه له شنگال و ئێمه‌یش وه‌ك ئیداره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ناده‌ین، هه‌ڵوێستی ئێمه جێگیر و نه‌گۆڕه كه ده‌بێت په‌كه‌كه له شاره‌كه ده‌ربچێت و هه‌وڵه‌كانیشمان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ده‌ركردنی ئه‌و گرووپه ناشه‌رعییانه".
به‌شار كیكی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "چه‌ند وه‌زیرێك له حكومه‌تی عیراق به پێچه‌وانه‌ی یاسا ده‌سه‌ڵاته‌كانیان به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌ت به مانه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بده‌ن له شنگال له رابردوو پێشوازییان له شاندێكی په‌كه‌كه كردووه له به‌غدا و له به‌رنامه‌ی داهاتووشیاندابوو لیستێك له داواكارییه‌كانی په‌كه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن كه سه‌ره‌كیترینیان به شه‌رعی ناساندنی په‌كه‌كه له شنگال بوو، به‌ڵام دوای كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ئه‌و هه‌وڵ و پیلانگێڕییه‌مان پووچه‌ڵكرده‌وه كه په‌كه‌كه و چه‌ند وه‌زیرێكی حكومه‌تی عیراق مه‌به‌ستیان بوو ئه‌نجامی بده‌ن".
لای خۆیه‌وه مه‌حما خه‌لیل قایمقامی قه‌زای شنگال وتی: "ئیداره‌ی قه‌زای شنگال به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی شاره‌كه له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی ده‌ربهێنرێت، هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌فته‌ی داهاتوو بگه‌ڕێینه‌وه شنگال".
مه‌حما خه‌لیل كردنه‌وه‌ی رێگای دهۆك - شنگال وه‌ك مه‌رج ده‌زانێت له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی شه‌رعی شنگال و ده‌ڵێت: "پێویسته ئیداره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا و حكومه‌تی ئیتحادی فشار بخه‌نه سه‌ر چه‌كدارانی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئه‌وه‌ی رێگای نێوان دهۆك - شنگال بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بگه‌ڕێینه‌وه شاره‌كه و رێگریمان لێنه‌كرێت و بتوانین كه‌لوپه‌له‌كانی فه‌رمانگه‌كانمان له دهۆكه‌وه بگوازینه‌وه شنگال".
وتیشی: "دوای گه‌ڕانه‌وه‌مان پێویستیمان به پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌ی ئیداره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا و حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، تاكو سه‌قامگیری ناوچه‌كه پارێزراو بێت و خه‌ڵكی ئاواره‌بووی شاره‌كه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان".
AM:10:47:11/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 7814
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت