گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی پارێزگاری نه‌ینه‌وا ده‌بێته باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
وێستگه نیوز –
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی پارێزگاری نه‌ینه‌وا كه له‌سه‌ر هاوڵاتیان له فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت تووڕه ده‌بێت و ده‌یانخاته‌به‌ر هه‌تاوه‌كه، ده‌بێته باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، نه‌وفل حه‌مادی سوڵتان پارێزگاری نه‌ینه‌وا سه‌ردانی بنكه‌ی دابه‌شكردنی فۆڕمی خۆراك ده‌كات و ره‌وشی به‌ڕێكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
پارێزگاری نه‌ینه‌وا ده‌بینێت خه‌ڵك به‌م ره‌مه‌زان و گه‌رمایه له به‌رخۆردا سه‌ره‌یان گرتووه و فه‌رمانبه‌ره‌كانیش له ژووره‌وه له به‌ر سپلیت كار ده‌كه‌ن.
ده‌ستبه‌جێ پارێزگار تووڕه‌ده‌بێت و فه‌رمان به فه‌رمانبه‌ره‌كان ده‌كات چۆن هاوڵاتیان له‌به‌ر خۆردا سه‌ره‌یان گرتووه ئه‌وانیش بچنه‌به‌ر خۆر و مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان رایی بكه‌ن.
ئه‌و گرته ڤیدیۆییه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاوكرایه‌وه بووه جێی باسی به‌كارهێنه‌ران، (Bilal Omer) له‌وباره‌وه نووسیویه‌ت: "خوایه پارێزگارێکی ئاوهاش بۆ ئێمە بنێری".
لای خۆیه‌وه (شاخەوان عبداللە) نووسیویه‌تی: "شازی پیاوە بەس بمزانیایە بۆچی فایلەکان گشتی زەردن؟؟"، (Ako Coffee)یش ده‌ڵێت: "ئەوە کەمێکی ئەچێتەوە سەر صەدام ی قائد واللە بژی".
هاوكات (Ibrahim Khdir) رایگه‌یاندووه كه "ماشا‌واللە ڕێک وەکو ئەوەی لای خۆمانی کرد ..دەک ڕەبی خەجاڵەت بن دەسەڵاتدارانی کورد" و (Sirwan Faruq)یش ده‌ڵێت: "ئەوەی خۆشمان ڕەسمی هەیە لەبەر خۆرا فەخرت هەبێ بە محافزی خۆت".
یه‌كێك له به‌كارهێنه‌رانی تری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ناوی (Watban S Salh) نووسیویه‌تی: "به‌راستی باریزكاریكی به ویزدانه
خوزكه ایمه‌ش باریزكاریكی اوها به ویزدان مان ده‌بوو.. ایمه كه بانزین كرانبوو له دهوك خه‌لكی كازنده‌ی كرد باریزكاره‌كه‌مان كوتی با خه‌لك بایسكل بكری و هاتووجو بكات به بیكه‌نینه‌وه" و (Saman Qader)یش ده‌ڵێت: "والله موهیمه عیراق جواری دی وای تیدا بیت كیشه‌ی نامینیت".
PM:02:23:06/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 6274
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت