بەرپرسێكی تری كۆشكی سپی دەستی لەكاركێشایەوە

‌هۆپ هێكس

وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەری پەیوندییەكانی كۆشی سپی كە كەسێكی زۆر نزیكی سەرۆكی ئەمریكا بوو دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە.


هۆپ هێكس، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی كۆشكی سپی تەمەن 29 ساڵ و كەسێكی نزیك لە دۆناڵد ترامپ-ی سەرۆكی ئەمریكا دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە، بەبێ‌ ئەوەی ئاماژە بە هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەی بكات.

وتەبێژی كۆشكی سپی هەواڵی دەستلەكاركێشانەوەی بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی پشت راست كردوه‌تەوە، بەڵام ئاماژەی بەهۆكارەكان نەكردووە.

هۆپ هێكس، رایگەیاندووە: ئەوەی لە توانایدا بووبێت كردوویەتی، بەڵام لەمەودوا ناتوانێت درێژە بەكارەكانی بدات.

جێگەی باسكردنە هێكس لەكاتی هەڵمەتی پروپاگەندەی هەڵبژاردنەكان سكرتێری رۆژنامەوانی دۆناڵد ترامپ، بووە، ماوەی سێ‌ ساڵی رابردووش لە كۆشكی سپی كاریكردووە.

هــ. ر


AM:09:45:01/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 2828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو