به‌ڤیدیۆ.. منداڵێكی 11 ساڵ به چاودێریی تره‌مپ له كۆشكی سپی كار ده‌كات
ترەمپ و منداڵەکە
وێستگه نیوزـ
له كۆشكی سپی كارگوزارێكی نوێ ده‌ركه‌وت كه ئه‌ركی بڕینی چیمه‌نی باخه‌كانی كۆشكی سپییه و دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا خه‌ونه‌كه‌ی هێناوه‌ته دی.
فرانك جیاشۆ، منداڵێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵی ئه‌مریكاییه و له نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا نوسیویه‌تی: "پێویسته چیمه‌ی باخه‌كان ببڕدرێت"، به‌وجۆره‌ش ئه‌و منداڵه له بڕینی چیمه‌نی ماڵه دراوسێكانی له ولایه‌تی ڤێرجینیا بڕێك پاره‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت.
فرانك جیاشۆ له نامه‌كه‌یدا داوای له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كردووه رێگه‌ی بدات چیمه‌نی باخچه‌ی كۆشكی سپی ببڕێت، تره‌مپیش ره‌زامه‌ندیی خۆی پێدا و خۆشی به شه‌خسی چاوێریی كاره‌كه‌ی ده‌كرد.
دوای بڕینی چیمه‌نه‌كه، دۆناڵد تره‌مپ منداڵه ته‌مه‌ن 11 ساڵانه‌كه‌ی بانگهێشتی نوسینگه‌ی كۆشكی سپی كرد و له گه‌شتێكدا به‌ناو كۆشكه‌كه یاوه‌ریی كرد، دواتر وێنه‌ی خۆی و منداڵه‌كه‌ی له تویته‌ر بڵاوكرده‌وه و سوپاسنامه‌یه‌كی بۆ نوسی.
دوای كاره‌كه‌شی منداڵه‌كه پسوڵه‌ی پاره‌ی كاركردنه‌كه‌ی بۆ دۆناڵد تره‌مپ نارد و پێی راگه‌یاند كه چیمه‌نی كۆشكی سپیی به 8 دۆلار بۆ بڕیووه و رایگه‌یاندوه كه هه‌میشه چیمه‌نی ماڵان به 8 دۆلار ده‌بڕێت.
PM:08:17:16/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 8877
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت