ساڵح موسلیم پێش دهستگیركردنی چی به ئهردۆغان دهڵێت؟
وێستگه نیوز ـ
ساڵح موسلیم، پێش دەستگیرکردنی له تویتێكدا لەسەر لاپەڕەی خۆی لە تویتەر ئهردۆغان به "بكوژی منداڵان" وهسف دهكات.
ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە لە کۆتا پۆستیدا لە تویتەر کە ڕۆژی ٢٤ی مانگ بڵاویکردووەتەوە، کۆمەڵێک وێنەی منداڵانی شەهیدی عەفرینی داناوە و وێنەیەکی ئەردۆغانیشی لەگەڵ داناون و لەسەر وێنەکە نوسیویەتی "سەرۆکی تورکیا بکوژی منداڵانە".
ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ ساڵح موسلیم لەلایەن پۆلیسی چیکەوە دەستگیرکرا و دواتریش بەرپرسانی تورکیا داوایانکرد ڕادەستی ئەوان بکرێت.
هــ. ر
PM:02:25:26/02/2018
ئهم بابهته 9394
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت