ساڵح موسلیم: هیچ رێککەوتنێکی سیاسیمان لەگەڵ حکومەتی سوریادا نەکردووە

‌ساڵح موسلیم

وێستگه‌ نیوز ـ
ساڵح موسلیم ئەندامی کۆمیتەی تەڤگەری‌ جڤاکی‌ دیموکراتیک تەڤدەم رایگەیاند، هیچ رێککەوتنێکی سیاسییان لەگەڵ حکومەتی سوریا نەکردووە و ئەوەی کراوە رێککەوتنی سەربازییە و دیمەشق لە رووی سیاسییەوە دەستکەوتی نابێت.


ساڵح موسلیم، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی دی دەبلیوی ئەڵمانی ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانی سوریای دیموکرات بە نێوەندگیری‌ روسیا رێککەوتنی سەربازییان لەگەڵ حکومەتی سوریا ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو رێککەوتنە سەربازییە و هیچ رێککەوتنێکی سیاسی نەکراوە و حکومەتی سوریا ناتوانێت لەبەرامبەر چوونی هێزەکانی بۆ عەفرین دەستکەوتی هەبێت.

ساڵح موسلیم ئەوەشی خستەڕوو، ئیدارەی خۆسەری عەفرین لە سەرەتای هێرشەکانی تورکیاوە داوای لە حکومەتی سوریا کردووە بە بەرپرسیاریەتی خۆی هەستێت و سەروەیی خاکەکەی بپارێزێت.

سەبارەت بە رۆڵی ئەمریکاش لە عەفرین، هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە رایگەیاندووە، هاوپەیمانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ ئەمریکا عەفرین ناگرێتەوە لەبەرئەوەی ئەو ناوچەیە لە بنەڕەتدا لە ژێر کۆنتڕۆڵی روسیادایە.

هــ. ر


AM:10:12:22/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 3399 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو