ساڵح موسلیم هه‌ڵوێستی خۆی لەسەر رێککەوتنەکەی ئەمریکا و تورکیا راده‌گه‌یه‌نێت

‌ساڵح موسلیم

وێستگه‌ نیوز ـ
ساڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی پەیەدە رایگەیاند، هێشتا لە ناوەڕۆكی رێككەوتنەكەی نێوان ئەمریكاو توركیا لەسەر راگرتنی شەڕ لە باكووری سوریا، ئاگادار نەكراونەتەوە.


ساڵح موسلیم، رایگەیاند: هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بەرگری لەناوچەكانی خۆی كردوە، ئەوەش مافێكی رەوایە.

لەبارەی رێككەوتنەكەوە موسلیم ئەوەی وتوە، "هێشتا لە بەندەكانی رێككەوتنەكە ئاگادار نەكراوینەتەوە، ئێمە ئیدارەو هێزی سەربازی خۆمان هەیە، دوای ئەوەی ئاگادار كراینەوە لە بەندەكانی نێو رێككەوتنەكە، ئەوكات هەڵوێستمان لەسەری دەبێت".

پێشتریش ئاڵدار خەلیل رایگەیاند، کە ئەوان پێشتر بەوە رازی نەبوون ئەو ناوچانە بچنە ژێر دەستی تورکیاوە.

رۆژی پێشنجه‌ممه‌ 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و مایك پینس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، كه‌ بەپێی رێککەوتنەکەی نێوان ئه‌نقه‌ره‌و واشنتۆن، ئه‌نقه‌ره‌ بۆ ماوەی 120 كاتژمێر ئۆپەراسیۆنەکەی راده‌گرێت  لەو ماوەیەشدا هێزه‌كانی سوریای دیموكرات لەو ناوچانه‌ ده‌كشێنه‌وه‌ کە به‌ ناوچەی ئارام ناوده‌برێن.

دواتریش له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ ولایه‌تی ته‌كساس رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی روویدا ئه‌نجامێكی گه‌وره‌یه‌، ئه‌وه‌مان ده‌ستكه‌وت كه‌ خه‌ونمان پێوه‌ ده‌بینی، ده‌مه‌وێت سوپاسی هه‌موو لایه‌ك بكه‌م، سوپاسی كورد ده‌كه‌م، ئه‌وانیش به‌م چاره‌سه‌رر زۆر دڵخۆشن، چونكه‌ به‌ڕاستی ژیانی ئه‌وانیشی رزگاركرد و ئێمه‌ش به‌رامبه‌ریان كارێكی گه‌وره‌مان كرد".

هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ بوسه‌ینه‌ شه‌عبان، راوێژكاری سیاسی و رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا رایگه‌یاند: رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌مریكا و توركیا بۆ راگرتنی شه‌ڕ له‌ باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا گوماناویه‌، هاوكات ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیاشی به‌ "ده‌ستدرێژكار" وه‌سفكرد و وتی: "ئه‌رۆدغان پیاوێكی مه‌ترسیداره‌ و ده‌بێت روبه‌ڕوی ببینه‌وه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ سوریا رازی نابێت به‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستانی عیراق له‌ وڵاته‌كه‌ی دووباره‌ بكاته‌وه‌ و وتی: "برایانی كورد به‌شێكی ئازیزن له‌ گه‌لی سوریا".


AM:08:50:18/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 7720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو