وەزارەتی دەرەوەی چیک: پێدەچێت لەسەر رادەستکردنەوەی‌ ساڵح موسلیم لەگەڵ تورکیا کۆببینەوە

‌ساڵح موسلیم

وێستگه‌ نیوز ـ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چیک رایگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت وەزیری دەرەوەی چیک لەبارەی گفتوگۆکردن لەسەر رادەستکردنی ساڵح موسلیم بە تورکیا، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیادا کۆببێتەوە.


بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی سپوتنیکی رووسی، میشێلا لاگرۆنۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چیک بە رۆژنامەنوسانی وتووە، لە ئێستادا پۆلیسی چیک و وەزارەتی دادی چیک مامەڵە لەگەڵ بابەتەکەدا دەکەن، بەڵام لەبەر ئەوەی داوایەکی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی هەبووە، شتێکی مەنتقیە ئەگەر وەزیری دەرەوەی تورکیا بیەوێت لەگەڵ هاوتا چیکیەکەیدا کۆببێتەوە.

وتەبێژەکە ئەوەشی وتووە، تا ئێستا کاتێک دیاری نەکراوە بۆ ئەوەی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و چیک پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامبدەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە، ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی‌ پێشوی‌ پەیەدە لە پراگی‌ پایتەختی‌ چیک دەستگیرکرا و بەرپرسانی‌ پەیەدەش رایانگەیاند لە پەیوەندیان لەگەڵ حکومەتی‌ چین بۆ زانینی هۆکارەکەی.

هــ. ر


AM:10:29:26/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 36823 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو