واده‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی بۆ به‌ریتانیا ئاشكرابوو
نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
بڕیاره له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم سه‌ردانی وڵاتی به‌ریتانیا بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه به وێستگه نیوز دراوه، بڕیاره رۆژی 14 یان 15ی شوباتی2018، شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه به بانگهێشتی فه‌رمی، سه‌ردانی وڵاتی به‌ریتانیا بكه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته كۆببنه‌وه.
له كۆتایی ساڵی رابردووه‌وه و تائێستا شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا و كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كرد، له مانگی دوانزه‌ی ساڵی رابردووش‌دا تێریزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بانگهێشتی حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ ئه‌و وڵاته كرد.
هــ. ر
PM:08:21:03/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 3784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت