به‌ وێنه‌.. نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی له‌ كۆشكی ئێلیزێ له‌ فه‌ره‌نسا

‌ئیمانوێل ماکرۆن لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی.. وێنە: ئەژی عومەر

وێستگه‌ نیوز ـ
له‌ چولرچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ فه‌ره‌نسا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2ی كانوونی یه‌كه‌می 2017، له‌ لایه‌ن ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نساوه‌ له‌ كۆشكی ئێلیزێ پێشوازیان لێكراو دواتر كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌ننجامدا.


دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ ئیمانوێل، ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نساو نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم سازكرا.

ئیمانوێڵ ماکرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگەیاند، دۆستایەتی‌ گەلی‌ فەرەنسا بۆ گەلی‌ کورد دووبارە دەکەنەوە.

هەروه‌ك وتی: "دەبێت ماددەی‌ 140ی‌ دەستووری‌ عیراق جێبەجێبکرێت و مافەکانی‌ کورد پارێزراو بێت و ڕێزی‌ لێبگیرێت".

وتیشی‌: "پێشمەرگە ئازایەتیەکی‌ گەورەی‌ تۆمار کردووە و شانازی‌ پێوە دەکەین و راگرتنی‌ شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان دەستکەوتێکی‌ گەورەیە و دەبێت بەردەوام بێت".

ماکرۆن جەتی‌ لەوەشکردەوە، کورد رۆڵێکی‌ کاریگەری‌ هەیە لە دابینکردنی‌ ئاسایشی‌ ناوچەکەدا.

هەروەها ئاماژەی‌ بۆ ئەوەشکرد، کە ئامادەیە بۆ گفتوگۆی‌ نیشتیمانی‌ لەنێوان بەغدا و هەرێمدا و بەدوای‌ میکانزمێکدا دەگەڕێین بۆ دانوستان.

وتیشی‌: "وەک حکومەتێکی‌ شەرعی‌ پێشوازیمان لە حکومەتی‌ هەرێم کردووە و دوای‌ ئەم کۆبوونەوەیەش گفتوگۆ لەگەڵ حەیدەر عەبادی‌ دەکەین".

لای خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند: رێز له‌ عیراقێكی یه‌كگرتوو ده‌گرن له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا.

ئه‌وه‌شی وت: "بابه‌تی ریفراندۆم ته‌واو بووه‌و رێز له‌ بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی ده‌گرین".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئاماده‌ین له‌ چوارچێوه‌ی عیراقێكی یه‌كگرتوودا كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین".

هــ. ر


PM:06:11:02/12/2017












ئه‌م بابه‌ته 6708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو