بەوێنە.. نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی سەردانی گۆڕانیان کرد
فۆتۆکان: ئەژی عومەر
وێستگه نیوز ـ
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ی تشرینی دووه‌می 2017، نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان له شاری سلێمانی كرد و له‌لایه‌ن عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی گۆڕان و جه‌لال جه‌وهه‌ر، ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنه‌وه پێشوازیان لێكرا.
سه‌میر هه‌ورامی، سكرتێری رۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ی تشرینی دووه‌می 2017، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له سلێمانی سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن.
له باره‌ی ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌وه، سه‌میر هه‌ورامی وتی: "ئامانجی سه‌ردانه‌كه بۆ تاووتوێكردنی دۆخی سیاسی هه‌رێم و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه بۆ ده‌ربازبوونی هه‌رێم له‌و قه‌یرانه‌ی تێی كه‌وتووه، كه به هه‌ڵوێستی ده‌توانرێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن".
سه‌میر هه‌ورامی روونیشیكرده‌وه: سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌دایه كه بۆ لای لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ستیان پێكردووه‌و پێشتریش راگه‌یه‌ندرابوو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ دووشه‌ممه هه‌ردوو نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌ردانی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان له هه‌ولێر كرد.
هــ. ر
AM:11:38:21/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 5116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت