بوومەلەرزە رۆژهەڵات و باشووری کوردستان و عیراقی هەژاند


وێستگه‌ نیوز ـ
كاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11ی كانوونی دووه‌می 2018، بوومەلەرزە باشووری کوردستانی هەژاند و لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی هەستی پێکرا. هەروەها لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان و سنە بوومەلەرزە روویداوە.. لە پارێزگاکانی عیراق وەک بەغدا، واست و دیالە هەستی پێکراوە.


ناوەندی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی ئێران رایگەیاند: بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلە به‌پێوه‌ری رێختەر لە سنوورەکانی پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان روویداوە و نزیکترین شارەکانیش بە بوومەلەرزەکە سوومار و گیلانی رۆژئاوا بووە لە پارێزگای کرماشان و زەرنە بووە لە پارێزگای ئیلام.

هاوكات فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ناوەندی بوومەلەرزەکە پاریزگای کرماشان بووە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بەگوڕی 5.6 پلەی ریختەر بووە ، لە باشووری کوردستانیش لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی هەستی پێکراوە".




AM:10:27:11/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 4332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو