وێستگه نیوز –
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ی ئابی 2017، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له شاری رانیه‌یداو به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه زیانی مادی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه و بەوهۆیەشەوە بەشێک لە چیای بۆکریسکان لە بناری قەندیل داڕما.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی "earthquaketrack"ی جیهانی، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری رانیه به گوڕه‌كه‌ی 5.6 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر.
دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ژماره‌یه‌ك وێنه بڵاوكرانه‌وه كه تیایدا زیانه‌كانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه ده‌ركه‌وتووه و له شاخی كێوه ره‌ش و به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه ته‌پوتۆز به‌رزبووه‌ته‌وه.
شایه‌تحاڵێك له قه‌زای رانیه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه له ناو بازاڕدا خانوویه‌ك روخاوه و ئۆتۆمبێلێك كه‌وتۆته ژێر خانووه‌كه، هه‌روه‌ها چه‌ند به‌ردێكیش له شاخی كێوه ره‌ش رووخاون، جگه له‌وه‌ش له ماڵ و شوێَنه‌كان ته‌په‌دۆر و پێداویستی دیكه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
هەروەک بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بەشێک لە چیای بۆکریسکان لە بناری قەندیل داڕماو ئەم ڤیدیۆیەش لە لایەن هاوڵاتییەکەوە لە کاتی داڕمانی بەشێکی چیاکەدا تۆمارکراوە.
له‌و باره‌یه‌وه شۆڕش ئیسماعیل، وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌وه زیان هه‌ن، به‌ڵام تائێستا دیاری نه‌كراون.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.3 پله به پێی پێوه‌ری رێخته‌ر له قه‌ڵادزی روویداوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ی ئابی 2017، له كاتژمێر 04:42 خوله‌ك به كاتی هه‌ولێر بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له دووری شه‌ش كیلۆمه‌تر له قه‌ڵادزه‌وه به قوڵایی 10 كم به گوری 5.3 پله به پێی پێوه‌ری رێخته‌ر روویدا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "زیانه‌كانیش له لایه‌ن ده‌زگای به‌رگری شارستانیه‌وه تۆمارده‌كرێن ئه‌گه‌ر هه‌بووبێت".
كه‌شناسی هه‌رێم جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ئه‌م بومه‌له‌رزه‌یه هه‌ستی پێكراوه له به‌شێكی زۆر ناوچه‌كانی هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی".
PM:05:46:23/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 5092
جار خوێنراوه‌ته‌وه