مه‌سرور بارزانی: له‌ئه‌نجامی عه‌قڵیه‌تی خۆسه‌پێنی به‌غدا هه‌رێمی كوردستان دوچاری واقیعێكی نه‌خوازراو بووه‌ته‌وه
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه نیوزـ
راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا كه به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زاینی بڵاویكرده‌وه، رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نجامی عه‌قڵیه‌تی خۆسه‌پێنی به‌غدا دوچاری واقیعێكی نه‌خوازراو بووه‌ته‌وه.
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا به پێویستی زانی به‌غدا واز له زمانی هه‌ڕه‌شه و سزادانی به كۆمه‌ڵ بهێنێت، سه‌باره‌ت به دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش وتی: هه‌ڵبژاردن باشترین بژارده‌یه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان:
په‌یامی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زاینی
به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زاینییه‌وه ، پڕ به دڵ پیرۆزبایی خۆم له گشت هاونیشتمانیانم له هه‌رێمی كوردستان و گه‌لانی جیهان ده‌كه‌م. ئاواته‌خوازم له‌م ساڵه نوێیه‌دا نه‌هامه‌تی و شه‌ڕ و توندوتیژییه‌كان كۆتاییان بێت و ئاشتی و ئاسایشی هه‌میشه‌یی به‌رقه‌رار بێت.
هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زاینیی له كاتێكدایه، كه هه‌رێمی كوردستان وێڕای قوربانیدان و سه‌ركه‌وتنه مێژووییه‌كانی به‌سه‌ر تیرۆریستان و گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتیانه‌ی خۆی له‌رێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتییه‌وه، به‌ڵام له ئه‌نجامی عه‌قڵیه‌تی خۆسه‌پێنی به‌غدا و گه‌له‌كۆمه‌كی و دداننه‌نان به مافه سرووشتیه‌كانی دووچاری واقیعێكی نه‌خوازراو بووه‌ته‌وه، كه به‌هۆیه‌وه هاووڵاتیانی له دۆخێكی سه‌خت و ناهه‌موار ده‌ژین.
هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری كوردستان، داوا له حزبه سیاسیه‌كان ده‌كه‌م به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كان و پاراستن و پێشكه‌وتنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی گشتی وه‌ك باشترین بژارده هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ئومێده‌وارین به‌غدا واز له زمانی هه‌ڕه‌شه و سزادانی به كۆمه‌ڵ و نانه‌وه‌ی ئاشوب و خۆدزینه‌وه له بانگه‌وازه ئاشتیخوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی گشت كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان بێنێت، كه هاوكات داخوازی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیشه.
له‌م بۆنه‌یه‌دا جارێكی دی ده‌ستخۆشانه و سوپاسگوزاریی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی گشت خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و گیان له‌سه‌رده‌ستانی پێكهاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان وخۆراگری و په‌رۆشی هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌م، كه به‌رده‌وام هێزێكی له بننه‌هاتووی پاراستن و به‌دیهاتنی ده‌ستكه‌وته‌كانن
جارێكی دیكه‌ش ساڵی نوێ پیرۆزه و ئاواتمان به‌خته‌وه‌ری و خۆشی و شادیی هه‌میشه‌یی هه‌مووتانه و ئومێده‌وارین جیهانی ئازاد رێز له مه‌ینه‌تی و قوربانیدان و ویستی ئازادانه و مافی چاره‌نووسی گه‌له ئاشتیپه‌روه‌ره‌كه‌مان بگرێت.
مه‌سرور بارزانی
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
31/12/2017
PM:04:41:31/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 3508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت