سوید بڕیاری دەرکردنی نزیکەی سێ هەزار پەنابەری عیراقی داوە

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمساڵ حکومەتی سوید داواکاری شەش هەزار پەنابەری عیراقی رەتکردووەتەوە، کە داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە، لەو ژمارەیەش نزیکەی سێ هەزاریان بڕیاری دەرکردنیان دراوە.


كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی، له‌ زاری په‌یامنێره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ شاری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئامارەکە لەسەر داوای كه‌ناڵه‌كه‌یان لەلایەن دەزگای پەنابەرانی سویدەوە بڵاوکراوەتەوە، کە ئاماژە بەوەش دەکات: لەمساڵدا نزیکەی هەزار عیراقی بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە گەڕاونەتەوە عیراق، بەو هۆیەوە لەلایەن سودیەوە هاوکاری مادی کراون و بۆ کەسێک نزیکەی سێ بۆ چوار هەزار دۆلار خەرجکراوە.

ئه‌وه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، "572 پەنابەری عیراقی لەوانەی داواکانیان رەتکراوەتەوە، لە سوید دیار نەماون و پۆلیس بەشوێنیاندا دەگەرێت، بۆ ئەوەی بە شێوەی زۆرەملێ رەوانەی عیراقیان بکاتەوە".

هه‌روه‌ك بڵاویشیكردووه‌ته‌وه‌: ئەمساڵ حکومەتی سودی زۆرترین داواکاری پەنابەرانی وەرگرتووە، کە دەگاتە لە 67 هەزار داواکاری مانەوە لەو وڵاتە.

بە گوێرەی یاساکانی سوید ئەو پەنابەرانەی داواکاری پەنابەرێتیان رەتکراوەتەوە، بەڵام بڕیاری دەرکردنیان نەدراوە، دەتوانن لە دادگا تانە لە بڕیاری حکومەت بدەن و هەلی ئەوەیان هەیە مافی پەنابەرێتی وەربگرن، هەروەها حکومەت هاوکاریی داراییان دەکات و شوێنی مانەوەشیان لێوەرناگرێتەوە، ئەگەر بڕیاری دیپۆرتکردنەوەیان بۆ دەرنەچووبێت.

هــ. ر


AM:09:07:19/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 11262 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو