په‌نابه‌رێكی كورد ماوه‌ی 18 رۆژه بێسه‌روشوێنه
وێستگه نیوزـ
گه‌نجێكی كورد ماوه‌ی 18 رۆژه بێسه‌روشوێنه و چالاكوانێكیش له بواری مافه‌كانی په‌نابه‌ران داوا ده‌كات هه‌ر كه‌س زانیاریی له‌باره‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندی به ژماره ته‌له‌فۆنه‌كه‌یه‌وه بكات.
رۆژ عه‌زیز، چالاكوان له بواری مافه‌كانی په‌نابه‌ران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ی تشرینی دووه‌می 2017 رایگه‌یاند كه گه‌نجه‌كه ناوی (ئارام)ە و خەڵکی سوداشە، ماوەی 18رۆژە بێسەو شوێنە و له‌وكاته‌وه‌ی لەبەندەری پاتراوەلە یۆنان بەرەو ئیتالیا پەڕیوەتەوە و بەنیاز بووە بچێتە فەرەنسا، هیچ هه‌واڵێكی نییە، راشیگه‌یاندوه كه دایک وباوکێکی بەتەمەنی هەیە و ئه‌وان زۆر نیگەرانی کورەکەیانن کە هه‌واڵی بزانن.
رۆژ عه‌زیز پێشبینیی كردوه ئه‌و گەنجە زیندانی كرابێت، چونکە خۆشبەختانە هه‌واڵی خنكانی هیچ پەنابەرێک نییە، داواشیكردوه هەرکەس زانیاری لەسەر ئەم پەنابەرە گەنجە هەیە ئاگاداری بکاتەوە هیوای خواستوه لەم رێگەیەوە بتوانن ئەم گەنجە بدۆزینەوەو دڵی دایک وباوکە بەتەمەنەکەیان ئاسودە بکەین چونکە وەک خەبەرەکەم پێ گەیشتووە دایک وباوکی لەتاوی کورەکەیان خەریکە توشی حاڵەتی نەفسی دەبن و هەمیشە خەمی کورەکەیانە .
ئه‌و چالاكوانه‌ی بواری مافه‌كانی په‌نابه‌ران داوای هاوكاریكردنی له پێدانی زانیاری كردوه و وتویه‌تی: "هەر زانیاریەکتان لادەست کەوت سەبارەت بەم گەنجە منی لێ ئاگادار بکەنەوە لە ڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆنەی خۆمەوە (00905313119830)."
ر.ع
AM:11:41:01/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 11970
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت