له‌ باكوری كوردستان به‌هۆی به‌فربارینه‌وه‌ رێگای 400 گوند گیرا

‌دیمەنێک لە بەفر بارینی ناوچەی ئەنادۆڵی تورکیا.. فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
لەباكووری كوردستان بەهۆی بەفربارینەوە رێگای 407 گوند گیرا و له‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش به‌فر باری.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵ، لەباكوری كوردستان لە پارێزگای وان رێگای 407 گوند گیراوە و پلەكانی گەرما بۆ حەوت پلە ژێر سفر دابەزیوە.

لەئێستاشدا بەفر بارین بەردەوامە و تیمەكانی شارەوانی لەهەوڵی پاككردنەوەی رێگا داخراوەكان و كردنەوەی شەقامەكانن.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ زۆرێك له‌ ناوچه‌كانی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌فر به‌ بڕی جیاواز باریوه‌ و له‌ هه‌ندێك شوێن به‌رده‌وامه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌م شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان خۆره‌تاوه‌ و پله‌كانی گه‌رماش له‌ چاو ئه‌مڕۆدا به‌ چه‌ند پله‌یه‌ك جیاوازی به‌رز ده‌بنه‌وه‌.

هــ. ر

 


PM:01:23:24/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 14976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو