به وێنه‌و ڤیدیۆ.. له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم به‌فر باری
وێنەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەرگیراون
وێستگه نیوز ـ
هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی پێكرد، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ی تشرینی دووه‌می 2017، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان به‌فر باری.
شه‌وی رابردوو، فازڵ ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: بۆ رۆژی هه‌ینی ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان هه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماو به‌رزبوونه‌وه‌ی راده‌ی شێ.
هه‌روه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران و باڵه‌كایه‌تی و ناحیه‌ی كانی ماسی له پارێزگای دهۆك و چه‌ند گوندێكی دیكه به‌فریان لێ باری و له هه‌ندێك شوێنیش تا ئێستا به‌رده‌وامه.
هــ. ر
AM:11:42:24/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 8148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت