به وێنه.. له پارێزگایه‌كی باكوری كوردستان به‌فر باری
دیمەنێک لە بەفربارینەکە
وێستگه نیوز ـ
لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەکاری لە باکووری کوردستان بەفر باری و بەشێک لە لوتکەی چیاکان سپی پۆش بوون.
ئاژانسی ئەنادۆڵی حکومەتی تورکیا بڵاویکردەوە لە شارۆچکەی (یوکسەکۆڤای) سەربە پارێزگای هەکاری، دوای بارینی بارانی بەلێزمە، لە ناوچە بەرزەکان بەفر باریوە.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بارانی بەلیزمە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەکاری لە باکوری کوردستان گرتبووەوە.
ئاژانسی ئەنادۆڵ ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە بەهۆی بەفر بارینەوە، چیای جیلۆ کە چوار هەزار و 135 مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە لوتکەکانی سپی پۆش بوون.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه چه‌ند رۆژێكه له شاره‌كانی باشووری كوردستان شه‌پۆلێكی سه‌رما په‌یدا بووه‌و پله‌كانی گه‌رماش به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیون.
هــ. ر
AM:08:27:06/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 3964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت