به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی هه‌رێم: رۆژی هه‌ینی ئه‌گه‌ری به‌فربارین له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌یه
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بڕی ئه‌و بارانه‌ی باریوه له زۆر شوێن په‌ڵه‌ی داوه و له‌مشه‌ویشه‌وه بارانبارین كۆتایی دێت، ده‌شڵێت: "بۆ رۆژی هه‌ینی ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان هه‌یه".
فازڵ ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "له‌مشه‌وه‌وه بارانبارین له هه‌رێمی كوردستان كۆتایی دێت و ته‌نیا چه‌ند شوێنێك نه‌بێت كه باران به‌شێوه نمه ماوه‌و ئه‌ویش تا به‌یانی كۆتایی دێت و هه‌وایه‌كی وشك و سارد جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه".
وتیشی: "به‌هۆی ئه‌و وشكه هه‌وایه‌وه راده‌ی شێ به‌رز ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان و پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بنه‌وه، بۆیه به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان هه‌یه".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا له چه‌ند شوێن په‌ڵه‌ی داوه، فازڵ ئیبراهیم وتی: "له زۆر شوێن ئه‌و بارانه‌ی باریوه زۆر زیاتر بووه له‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن په‌ڵه، بۆ نمونه له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین باران به رێژه‌یه‌كی زۆر باریوه كه له‌سه‌ر كه‌پكان گه‌یشتووه‌ته 149 ملیمه‌تر، بۆیه ده‌توانین بڵێن له زۆربه‌ی ناوچه‌كان په‌ڵه‌ی داوه".
له ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، به‌هۆیه‌وه باران به ڕێژه‌ی جیاواز ناوچه‌كانی گرته‌وه.
PM:08:17:22/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 59224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت