به‌رپرسێكی كۆمه‌ڵ: بۆ خاڵه‌كانی پڕۆژه‌كه‌ی گۆڕان رێككه‌وتنمان كردووه
مەروان گەڵاڵی
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌رپرسێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌و پڕۆژه‌ی گۆڕان كه پێشكه‌شی كردووه بۆ دروستكردنی حكومه‌تی، پێشتر تاوتوێییان كردووه و له‌گه‌ڵ خاڵه‌كانی رێككه‌وتن كراوه.
مه‌ڕوان گه‌ڵاڵی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، هه‌ر هه‌نگاوێكی دروست بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانه‌كان جێی پشتگیرییه كه بكرێته پڕۆژه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت كوردستان به دامه‌زراوه‌یی بكرێت، بۆیه له‌و رووه‌وه كۆمه‌ڵ پشتگیری ئه‌و پڕۆژانه ده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كۆمه‌ڵ و گۆڕان له‌ماوه‌ی رابردوو چه‌ند جارێك داوای حكومه‌تی كاتی‌یان كردووه، ئاگاداری ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی گۆڕانن؟
ناوبراو وتی "ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادارم ئه‌و پڕۆژه‌یه پێكه‌وه تاوتوێكراوه و له‌سه‌ر خاڵه‌كان رێككه‌وتنیان كردووه به‌تایبه‌تیش بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له كوردستان".
پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان به‌سه‌رۆكایه‌تی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و عومه‌ری سه‌ید عه‌لی له مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان به‌ڕێوه‌چوو.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش به میدیاكانی راگه‌یاند، پڕۆژه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ حكومه‌ت، ده‌بێته پڕۆژه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان.
عیماد ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌كردایه‌تی هاوبه‌شی گۆڕان و یه‌كێتی به‌رده‌وام ده‌بن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ی دروستبووه له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌كان.
هه‌روه‌ها ئیسماعیل نامیق، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش رایگه‌یاندووه پرۆژه‌كه‌یان سێ خاڵی گرنگ له‌خۆده‌گرێت كه ئه‌وانیش بریتین له (پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی، ئاماده‌كاری و پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردن و سێیه‌میش ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ته كاتییه‌كه وه‌فدێكی دانوستانكاری باش پێكبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات و ئه‌و مافانه به‌ده‌ست بهێنێت كه له ده‌ستوردا هه‌ن".
ئیسماعیل نامیق روونیكردۆته‌وه، پڕۆژه‌كه‌ی گۆڕان له روانگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی نیشتیمانییه‌وه ئاماده كراوه و هیچ ده‌ستكه‌وتێكی حزبی و ماددی تێدا نییه و له‌پێناو كوردستان و پاراستنی ئه‌و قه‌واره سیاسی و ده‌ستورییه‌ی هه‌رێمدا ئاماده‌كراوه، بۆیه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان بۆ پڕۆژه‌كه‌ی گۆڕان ئیجابییه و بڕیاریشه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا یه‌كێتی سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌كه وه‌ڵامی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بداته‌وه.
هــ. ر
PM:12:13:23/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت