په‌رله‌مانتارێكی پارتی: گۆڕان و كۆمه‌ڵ بە عه‌باد-یان وتوە مووچه‌ی سلێمانی لە رێگەی
حكومه‌تی هه‌رێمەوە نه‌نێرێت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌و باوه‌ڕه‌دا نییه تا هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراق، عه‌بادی هیچ گۆڕانكارییه‌ك له هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر كوردستان دروست ببێت و ده‌شڵێت: "گۆڕان و كۆمه‌ڵ چه‌ند رۆژێكه له ژێره‌وه خه‌ریكن خه‌ڵك ده‌نێرنه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی به عه‌بادی بڵێن قبوڵی ناكه‌ین مووچه‌ی سلێمانی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم بنێرن، چونكه عه‌بادی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌یه".
ئیسلام حسێن، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، له‌و باوه‌ڕه‌دا نییه تا پێش هه‌ڵبژاردن هیچ گۆڕانكارییه‌ك له هه‌ڵوێستی عه‌بادیدا دروست ببێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بڕیار له دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردن پشتگیری بكه‌ن.
ناوبراو وتی: "راسته فه‌ڕه‌نسا رۆڵی گه‌وره‌یه، به‌ڵام به‌قه‌د ئه‌مریكا كاریگه‌ری نییه و تائێستاش ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی جددی فشاری له‌سه‌ر عه‌بادی دروستكردووه بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی وتیشی: "گۆڕان و كۆمه‌ڵ چه‌ند رۆژێكه له ژێره‌وه خه‌ریكن خه‌ڵك ده‌نێرنه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی به عه‌بادی بڵێن قبووڵی ناكه‌ین مووچه‌ی سلێمانی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم بنێرن، چونكه عه‌بادی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌یه".
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا بانگهێشتی به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كورد، له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عیراق بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ش و هه‌وا، سه‌ردانی فه‌ڕه‌نسای كرد.
هــ. ر
PM:02:49:14/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 22696
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت