په‌رله‌مانتارێكی پارتی باس له چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ له حكومه‌ت ده‌كات
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ به‌پێی رێككه‌وتنی لایه‌نه به‌شداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
شوان شێخ ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته سه‌ر رێككه‌وتنی لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی حكومه‌ت تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، یان به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێن، یان بریكاری وه‌زیرێك كاره‌كانیان به‌ڕێوه ده‌بات.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كشانه‌وه‌یان له حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاند، به‌پێی رێكاره یاساییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش، ده‌بێت ئه‌و به‌رپرسانه نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌شی سه‌رۆكی حكومه‌ت بكه‌ن و ئه‌ویش په‌سه‌ندی بكات.
بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ش دوو رێگه هه‌یه، رێگه‌ی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌رپرسی دیكه به وه‌كاله‌ت له شوێنه‌كانیان داده‌نێت، رێگه‌ی دووه‌میش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه كاندیدی نوێ بۆ پۆسته‌كان دیاری ده‌كرێن.
گۆڕان چوار وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌ده‌سته‌وه بوو، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی پارتی و گۆڕان له مانگی 10ی 2015ه‌وه پارتی به‌رپرسانی گۆڕانی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی دوورخسته‌وه، له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا رێباز حه‌ملان كه له‌پشكی گۆڕان وه‌زیری دارایی بوو وازهێنانی له گۆڕان راگه‌یاند و له‌م مانگه‌شدا وه‌كو وه‌زیری دارایی دهستبهكاربۆوه، به‌ڵام پۆسته‌كانی دیكه‌یان به وه‌كاله‌ت پڕكرانه‌وه. كۆمه‌ڵی ئیسلامیش خاوه‌نی دوو وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك بوو.
هــ. ر
AM:11:11:25/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 3360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت