وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی: پێش كۆتایی ئه‌مساڵ گفتوگۆی هه‌رێم و عیراق ده‌ستپێده‌كات
رێناز جانۆ
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پێشبینی ده‌كات پێش كۆتایی هاتنی ئه‌مساڵ ده‌رگای گفتوگۆ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق بكرێته‌وه.
رێناز جانۆ، وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند "پێشبینی ده‌كه‌م پێش كۆتایی هاتنی ئه‌مساڵ ده‌رگای گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدا بكرێته‌وه، به‌ڵام پێشبینی ناكه‌م به یه‌ك دانیشتن هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه "به‌غدا ده‌یه‌وێت فشاره‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكات بۆ ئه‌وه‌ی كارته‌كانی دانوستانیان زیاتر بێت".
وته‌بێژه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی بۆ داواكانی هه‌رێم له به‌غدا وتی: "بێگومان ده‌بێت سزاكانی كوردستان هه‌ڵبگیرێن، فڕۆكه‌خانه و سنوره‌كان بكرێنه‌وه و مه‌سه‌له‌ی بودجه چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه ده‌یانه‌وێت به‌و بابه‌تانه‌وه سه‌رقاڵمان بكه‌ن و بیرمان لای مه‌سه‌له ستراتیژییه‌كان نه‌بێت له‌مادده‌ی 140 و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان".
رێناز جانۆ روونیكرده‌وه كه "ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوان بین به‌غدا بڵێت وه‌رن دانوستان بكه‌ین، به‌غدا ئه‌وه ناكات، چونكه عه‌بادی ئێستا له‌لایه‌ن شه‌قامه‌وه به سه‌ركه‌وتوو ناوی ده‌برێت و ئه‌گه‌ر بۆی بكرێت تا هه‌ڵبژاردنی داهاتووش دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه ده‌هێڵێته‌وه"، به‌وته‌ی جانۆ ده‌بێت كوردستان داوا له وڵاتان بكات هانی عه‌بادی بده‌ن بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ.
به‌هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌وه له 25-9-2017 عیراق زنجیره‌یه‌ك سزای به‌سه‌ر كوردستاندا سه‌پاند، دواتریش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی ئه‌نجامی ریفراندۆمی سڕكرد، رۆژی 20-11-2017یش دادگای فیدراڵی ریفراندۆمی به ناده‌ستووریی دانا و داوایكرد پرۆسه‌كه و لێكه‌وته‌كانی هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه.
PM:09:18:22/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 11268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت